نێرین

ئیتر بەسە وابەستەیی دوژمنان

ئیتر بەسە وابەستەیی دوژمنان تاکەکانی کۆمەڵگەی باشوری کوردستان لە سایەی رایەدارانی هەرێم، بێ بەرنامەن، بەجۆرێک ئومێد و ڕۆشنایەک نابینن، ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ پاشگوێ خستنی کۆمەڵگە، ئەم کەمترخەمییەی ڕایەداران بار و گوزەرانی خەڵکی زۆر خراپ کردووە، لە رووی دەروونیش تێکشکاون

، دەبینین ئەمساڵ دەیان حاڵەتی خۆ کووشتن هەیە، هەر لە سایەی بێباکی ڕایەداران، هاندانی میدیای بێسەر و بەری هەرێم، زۆربەی گەنجان سەریان هەڵدەگرن و وڵاتانی ئەوروپی بە پەناگەی خۆیان دەبینن، هەرچەندە لە یەکەم چرکەی بەرێکەوتنیان هیچ لە چارەنووسیان دیار نییە، بەڵام دەتوانین ئەوە بڵێین کە ئەوان لەترسی نەهەنگی ووشکانی ترسیان لە نەهەنگەکانی دەریا نییە، چوونی گەنجان وێڕایی ئەوەی لە داهاتوودا کاریگەری نیگەتیڤی لەسەر کۆمەڵگە دەبێت، خودی ئەم بەرنامەیە بە سوودی دوژمنانە، دوژمن نایەوێت کۆمەڵگە پێبگات و ووشیار بێت، بۆیە هەمیشەش هەوڵدەدەن کە حزبەکانی باشوور وابەستەیان بن،

حزبەکانی باشووریش لەجیاتی خۆ پێگەیاندن و خزمەتی کۆمەڵگە، هەمیشە لەدژیەکن، دیسان ئەمە ویستی دوژمنە، ئەم کۆمەڵگەیە واهاتووە و هەرواش دەڕوات ئەگەر حزبەکانبەخۆیاندا نەچنەوە، خۆ ئەگەر ئەو دژایەتیەی حزبەکان لەبەرامبەر یەکتری دەکەن، لەبەرامبەر دوژمن بیکەن

باشوور بەرەو لوتکە هەنگاو دەنێت، یانیش ئەو دۆستایەتیەی حزبەکان لەگەڵ دوژمنان دەکەین، لەبەرامبەری یەکتری بکەن، دەبێتە وەسیەتی گشت سەرۆکەکانی کورد کە دەڵێن بە یەکگرتن دەگەنە سەرکەوتن، بەڵام ترسی حزبەکان لە دوژمنان و نارێکی نێوانیان، کۆمەڵگەیان گەیاندندۆتە حاڵێکی چەق بەستوو، ئەمە وایکردووە تاکەکانی کۆمەڵگە بێ موڕاڵ بن و هیچ شتێکیش وەک ئاڵتەرناتیڤ نەبینن

چارەسەری کۆمەڵگەی باشور لە یەکگرتن و خزمەتکردنی گەلە لە گشت سێکتەرەکان، دواجار چارەسەری دۆزی کوردیش لە یەکگرتن و حزمەتی گەلە، بۆ ئەمەش پێویستە حزبەکان(خۆیان)بن، نەک چاوەڕێی دەستی دەرەکی بکەن، ئیتر بەسە وابەستەیی دوژمنان

پێموایە هەموو کەسێک ئەوکات دڵی بە نیشتیمانی دایک خۆش دەبێت، هیوام وایە بەجۆرێک حزمەتی گەل بکرێت لە داهاتوو گەنجان لە جیاتی لە باوەشی نیشتیمانی دایک ڕابکەن، باوەش بە یەکتری دابکەن و بەسەر نیشتیمان بچڕن و شانازی بە یەک بە یەکی ڕایەدارانیش بکەن. سەردار قادر، رانیا

پتر به‌رچاڤ بكه‌
ڤێژی ب بینه‌
Close
Back to top button
Close