گەل کەر کردن یان کەرگەلی؟

پێشەکی سلاو بو کاکە گەورەی کورد و رێبەری جولانەوەی ئازادی خوازی کەرگەلی کوردوستان کاکە عومەر گڵوڵ، ئێوە هەردەم جێگەێ رێر و شانازی پیاوە بەخەبەر و وشیاڕە کوردگەلن. جێگەێ دەستان دیارە لەناو گەلکەرەکەماندا. بویە من ناوی بەرێزتانم لەم پروژە باسکردنە هێنا هەتا تەواوی پیاوە بەشەڕەفەکان بزانن کە ئێوە چەند دور بین و وڕد بینن. بویە وا هەست نەکەن. کە بەرێزتان کەسێکی لەبیرکڕاوی ناو گومەلگای کەرگەلی کوردستانن.
نەلێی سمبولی تێکوشانم بە دروشمێ کەر هاتومەتە مەیدان بویە حسابی بو خەبات و تێکوشانە بێ وچانەکەم ناکرێت. بەلێ تو وەک چون کەر سمبولتانە لە گورەپانی تێکوشان و خەبات لەپێناو دەستەبەرکردنی مافی کەڕان جێگەی دەستان لە مێژوی تێکوشان دیارن. جێگەی پەنجە مورتان لەسەر سەحنی عەقلی کەرگەلەکەمان زور ئاشکرایە. بەراستی زور بە چاکی و بە عومقێکی کەسناسیەوە کەرگەلەکەت ناسیوە. بویە ناچاربوی کەر بکەیە سمبولی خەبات و تێکەشان و بەشخوراوانی کەرگەلی کوردستان . لە پێناو هوشیارکردنەوەی کەر تێ بکوشێی.
بەراستی کەر بونەوەرێکە جێگەی رێز و شانازی گەلکەرێکی کوردستانە. بونەوەرێکی بێ وەی و بێ مزەرەتە، زور لەسەرخویە و کاردانەوەی کەمە و بەتەحەمول و خوشباوەرە بەدانی خوا و رزقی خوی رازیە. بو هەموو خەلکیش هەول ماندو دەبیت. تەنها بو خودی خوی هیچ ناکات. هەموو سیفاتە بەرزەکان و رەوشتێ جوانەکانی کەر لەسەر کەڕگەلەکەمان تەتبیق دەبێ. بویە زور رێزت لەو بونەوەر ئارام و بە تەحەمولە گرتوە . بەراست لە راستیە تێگەیشتوی کە کەر بەراسی گیانەوەرێکی گوناهە. بویە کەرت کردوتە سمبولی تێکوشان ، دروشمی مافخوراوان .حیکمەتێکی گەورەیە کە توانیتانە بە درێژایی عومرت لەو تێکوشانە کول نەدەی .کەچی توشی هزاران گێچەل تەنگوچەلەمە بوی. لە کاروانی پر سەروەری تێکوشانت دا،
بەلام کەر زور بێ باک و بێ خەبەرە لەو تێکوشانە پر مەینەتیەی بەرێزتان لە پێناوی تێدەکوشن. هەر چەند لە سەردەمی خەباتی شاخ غەدرێکی گەورە لە کەرە کە سمبولی تێکوشانەکەتانە کراوە. بەشێکی روری گەلکەرەکەمان ئەوانەی لە بەرەی خیانەت دا بون. کەریا بە باوکی خویان زانێ وە. واتە جاشەکانن. هەر چەند ئەوەش غەدرێکی تر بو بەبێی رەزامەندی کەر لە کەرکراوە. بەلام دەوەرە پێناسەیێکی کونجاوی و سەراستی جاشایەتی کون و نوێمان بو بکە.
بەرێز من لێرە پێت دەلێم تو وەک کەسێکی مودێرن و دوربین و فەیلەسوف بە تێروانینێکی فەلسەفیانەی ناراستەوخو بە زمانێکی پڕ قول و تێر مانا لەگەل کەرگەلەکەتدا دواوی، من رێزێکی بێ پایانم بو بەرێزتان و خەباتە سەرسەختەکەتانم هەیە ئەو میتود و چەمکە هزریانەی بەرێزتان لە رێبازی پیروزی کاروانە سەختە خەباتەکەتان بەکارتان هێناوە تەڤنێکی ئالوز و رێگایێکی پر جەنجال و سەختە. زور زەحمەتە بو منێکی سادە و ساکار بتوانم هەرسی ئەو هەموو ئلاڤ و دەستەواژە سیاسیە قولانە بکەم . من هەول دەدەم راستەوخو بە زمانێکی سادە و ساکارەی کەرکوردێك لە سەر رابوردوی ئەم کەرنیشتمانەی ئەم گەلکەرە دەدوێم. کە زیاترە لە چل و دو سال
من لەپێناو وشیارکردن و جوشدانیان هاوار دەکەم. کەچی ئەم گەلکەرە خەوتوە و گوێی لەهیچ نیە. نە رابوردوی لەبیرە و نەداهاتوش دەبینێ . وەک وایە لە گوێی گادا خەوتبێ. هەر کەسێ دەستی راچلەکاندنی بوی ببەرێ بە
رێئەکسینێکی دور لە رەوشتی کەر واتە خوی لەقالبێ شێر پیشان دەدات.بە تورەیێ دێتە زمان . بە هزارەها توهمەتی درو و دور لە حەقیقت تاوان بار دەکات. بە خائین ، کافر ، مولحد و بێرەوشت لەقەلەم دەدات. نە هەلەپچە نە جینوساییدی ئەنفال نە تەکفیر نە لە قەلەمدانی بە جنوکە نە هێرشی داعش نە کەنیزەکردنی دایکو داپیرەکانیان نە کارەساتی شنگال نە دروی روژانە نە هزاران کارەساتی مێژویی کە بەسەرین هاتوە هەر هەموو ئەو شتانە کە بە سەریان هاتن و بەچاوی خویان دیویانە، کەچی هێشت هەر وەک نە بای دیبێ و نەباران. وەك ئەو کەر سمبولەکەتان بێباکانە دەلەوەرێن و گوێیان شوردەکەنەوە و هەرامەکەی رەپ لە بن زکی خوی دەدەن. لە خەیال پەلاوی روژی بوژان و روباری عەرەق و هەنگوێن و حوریەکان و گان بەلاشی دا دەژیت. زور سەیرە لەیەک چونێکی ئێجگار زور لە بەینی ئەو کەرەی کە تو لە پێناو مافەکانی تێدەکوشی و لەبەینی ئەو گەلکەرەی کە من لەپێناوی مافەکانی هاوار دەکەم هەیە. من نازانم ئێمە چ فەلسەفەیێك بەکاری بێنین تا ئەو کەرگەلە بە هوشی خوی بێتەوە . لە غەفلەتی خەوی مێ مێشکی خوی بە خەبەر ببێتەوە. فێری بەرگری لە ماف و مێژو و کەرامەتی مروڤایەتی خوی بکات .نەزەری ئیعتیبار بو خوی بگەرێنێتەوە . ئەو هەموو زولم و ستەمەی کە لێی دەکرێ ئیتر قەبول نەکات. بەس بە درو و دەلەسە هەلبخەلتێت. ئەم گەلکەر تەنها بروای بە درویە و هەرکەسێ راستی پێ بلێ و پێناسەی دروستی خودی کەسایەتی خوی بداتە دەستی قەبول نیە . زور بە رون و ئاشکرا بە ئێمە دەلێن وازمان لێ بێنن با بە کەرگەلی بژین. با لەو خەوە غەفلەتەدا بمێنینەوە. با هەر کەری خەلك بین. خەلک سواڕمان بێ.. با بو خەونە دروزنەکانمان بژین. بە رون ئاشکرا پێمان دەلێن ئێمە لەزەت لە درو و فریودان دەبینین . چونکە هەموو ژیانمان لەسەر بناغەی درو دارێژراوە. بویە درو حەزمانە .دورو ئاوات و ئارمانجمانە. با بەو حەزە خەیال پەلاوە بمرین.
دەوەرە مام عومەر گڵوڵ با ئێمەش سەر هەلگرین و لەناو ئەم کەڕگەلە هەلێین . یان ئێمەش با بەهەمان بەرگ و روخسار لەکەل ئەم کەرگەل بژین. رادەستی ئەمری واقع ببین. با خومان بێ بەش نەکەین لەو لەزەتەی کە ئەم گەلکەرە لە کەرگەلی دەبینێت. با خومان لەو بەهەشتەی پر لە فینوک و سوزانیە بێ بەش نەکەین. با ئێمەش وەک ئەو کەرەی تەنها هەرامەکەی لای گرنگە با سەر بو دوژمنەکانمان شور بکەینەوە، بروا بەو درویە بێ ئابرویانە بکەین کە ئەم گەلکەرە بروای پێیەتی. وا دیارە بە سەرشوری و دەرون نزمی خو بە کەمزانین لەزەتی تایبەتی خوی هەیە. لەوانەیە من و تو پێنەزانین گەمژە و نەفام بین. بە بە دروشمی لەگەل عامێ ب