ساخله‌مینووچه‌

29ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ کەڕەنتین کردن و دۆزینەوە و پشکنینی هەڵگرانی ئەم ڤایرۆسە ڕۆژانە بەردەوامن بەمەش:

1. کەرەنتین
ژمارەی هاوڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٥١٤٤) هاوڵاتی بوون لە (٣٤) شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها (١٦٥١) هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە (٧٠٠) لە هەولێر، (٢٧٥) لە سلێمانی، (٥٦٦) لە دهۆك، (٤٢) لە هەلەبجە، (٩) لە گەرمیان، (٣٩) لە ڕاپەرین، (٢٠) لە کۆیە وە (٣٤٩٣) هاوڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (٩٤) هاوڵاتی.

2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (٤٧٧) پشکنین کراوە، (٣١١) هەولێر، (٩٩) سلێمانی، (٦٧) دهۆك.
دەرەنجام (١٠) تووشبووی نوێ تۆمارکرا وە بەم شێوەیەی خوارەوە:-

• پارێزگای هەولێر (٤) پۆزەتیڤ، کە (١) ئافرەت تەمەن (٢٨) ساڵ و (٣) گەنچ تەمەنیان (١٥)، (١٨)، (٢٦) ساڵ کە بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.
• پارێزگای سلێمانی (١) پۆزەتیڤ، کە ئافرەتێکی تەمەن (٥٦) ساڵ بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.
• پارێزگای دهۆك (٥) پۆزەتیڤ، کە هەموویان یەك خێزانن (١) پیاو تەمەن (٤٥) ساڵ کە لە ووڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە، (١) ئافرەت تەمەن (٣٩) ساڵ، (٢) گەنج تەمەنیان (١٤)، (١٣) ساڵ، (١) منداڵ تەمەن (٥) ساڵ.

3. ئاماری گشتی
کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (١١٣) تووشبوو، لەنێویاندا (٢) مردن هەیە و (٣٩) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

وێڕای دەستخۆشی بۆ تیمەکانی وەزارەتی ناوەخۆ و تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاوڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەرکەوتەی کەسی تر نەبن وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەبن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
27ی ئازاری2020

پتر به‌رچاڤ بكه‌
Back to top button

ئه‌ڤ مالپه‌ره‌ cookies بكارتینه‌ . ژ بو به‌رده‌وام بونا ب كارئینانا ڤى مالپه‌ری . پێویسته‌ تو بكارئینانا مه‌ بو cookies ب په‌ژرینی 

Close