
وەزارەتا ساخلەمیا ھەڕێمێ ڕاگەھاند، ب مەرەما پشتراستبوونێ، داخۆازێ ژ نووچەگەھان و وێنەگرێن مەیدانی یێن دەزگەھێن ڕاگەھاندنێ دکەین، پشکنینێن تاقیگەیی بۆ ڤایڕۆسا کۆرۆنایێ ئەنجام بدەن.
دەقێ راگەھاندنێ:
بەمەبەستی دۆزینەینەوەی حالەتەکانی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-١٩ لە ھەرێمی کوردستان وە بۆ دڵنیایی تەندروستی ڕاگەیاندکارانی مەیدانی، داوا لە پەیامنێران و وێنەگرانی مەیدانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکین کەوا پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-١٩ ئەنجام بدەن لە سەنتەرەکانی کۆڕۆنا لە ھەرێمی کوردستان کە لە خوارەوە دیاریکراوە یان پەیوەندی بکەن بە ھێلی گەرمی ژمارە ١٢٢ بەمەبەستی دڵنیابوون:
١. ھەولێر
• سەنتەری کۆڕۆنا (نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەند)
٢. سلێمانی
• سەنتەری ڕاوێژکاری کۆڕۆنا (علی ناجی)
٣. دھۆک
• سەنتەری ڕاوێژکاری ھەناسە
٤. ھەلەبجە
• نەخۆشخانەی بەرکەوتوانی کیمیاوی
٥. ڕاپەڕین
• سەنتەری کۆنتڕۆلکردن و چارەسەرکردنی نەخۆشیە گوازراوەکان
٦. گەرمیان
• نەخۆشخانەی گشتی کەلار.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٩ی نیسانی٢٠٢٠