كوردستانینووچه‌

وەزارەتا ناڤخۆیا هەرێمێ د ڕاگەهاندنەکێ دا ئاماژە ب وێیەکێ کر، هەیا نها مەترسیا بەلاڤبوونا کۆڕۆنایێ بەردەوامە

وەزارەتا ناڤخۆیا هەرێمێ د ڕاگەهاندنەکێ دا ئاماژە ب وێیەکێ کر، هەیا نها مەترسیا بەلاڤبوونا کۆڕۆنایێ بەردەوامە و نابیت سەرۆک یان ئەندامێن ژوورا ئۆپڕاسیۆنان داخویانیان بدەن و بەرەڤ سارکرنا وەلاتیان د جیبیکرنا ڕێنمایان هەر کەسەک ب وی ئاراستەی داخویانیان بدەت دێ بەرپرسیار بیت. داخواز ژ وەلاتیان کر، “پێگیرێ ڕێنمایان بن هەیا کو نەچارنەبن دەست ب داخستنا جهان بکەینەڤە”.

دەقی راگەیەندراوەکە:

١- وەزارەتى تەندروستى جەخت لەوەدەکاتەوە کە تا ئێستا مەترسى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەردەوامە، لەبەر ئەوە نابێت سەرۆک یان ئەندامى ژورى ئۆپراسیۆنەکان لیدوان بدەن بەرەوساردکردنەوەى هاوڵاتیان لە جێبەجێکردنى ڕێنماییەکانى خۆپاراستن و هەرکەسێک بەو ئاڕاستەیە لێدوان بدات بەر پرسیار دەبێت.

٢- کردنەوەى شوێنى خزمەتگوزارى و بازرگانى لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بە پێى ئەو دەسەڵاتەى کە دراوە بە پارێزگارەکان و سەرپەرشتیارى ئیدارە سەربەخۆکان نابێت ببێتە ئەگەرى کەمتەرخەمى لە ڕێکارەکانى خۆپاراستن.

٣- پێویستە لە هەرشوێنێک مەوداى نێوان دوو کەس لە یەک مەتر و نیو کەمتر نەبیت و دەمامک و پەنجەوانە بە کاربهێندریت لە لایەن هاوڵاتیان و خاوەن شوێنە خزمەتگوزارى و بازرگانیەکان.

٤- پێویستە لەسەر ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەدواداچوونی تەواو بۆ جێبەجێکردنی رێکارەکانی خۆپاراستن بکەن و هەر شوێنێک پابەند نەبێت دادەخرێت.

٥- هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە کە پابەندی رێنماییەکانی خۆپاراستن بن، بۆ ئەوەی ئەم دۆخە بەیەکەوە تێپەڕێنین و ناچار نەبین دەستبکەینەوە بە داخستنی شوێنە خزمەتگوزارییەکان، کە دەبنە هۆی دروستکردنی مەترسی لەسەر تەندروستی گشتی.

٦- ژوورەکانی ئۆپەراسیۆن راپۆرتێک ئامادە دەکەن لەسەر ئاستی پابەندبوونی هاوڵاتیان بە رێنماییەکانی خۆپاراستن لە شوێنە گشتییەکاندا و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی دەکەن.

٧-ئەم بەیانە لە ڕۆژی دەرچونییەوە جێبەجێدەکرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ٢٤ی نیساندا وەزارەتی ناوخۆی هەرێم قەدەغەی هاتوچۆی هەتا ١ی ئایار درژکردەوە و لە ١٢ی نیسانیشەوە بە هەنگاو ژیانی هاوڵاتیان ئاسایی کراوەتەوە، لە ئێستاشدا بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بە ڕووی
هاوڵاتیاندا کراونەتەوە.

پتر به‌رچاڤ بكه‌
Back to top button

ئه‌ڤ مالپه‌ره‌ cookies بكارتینه‌ . ژ بو به‌رده‌وام بونا ب كارئینانا ڤى مالپه‌ری . پێویسته‌ تو بكارئینانا مه‌ بو cookies ب په‌ژرینی 

Close