كوردستانینووچه‌

رێبوار كه‌ریم وه‌لی رۆژنامه‌نڤیسێ نێزیكى نێچیرڤان بارزانی به‌رسڤا فه‌رهاد ئه‌ترۆشی دده‌ت

رێبوار كه‌ریم وه‌لی، رۆژنامه‌نڤیسێ نێزیكی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكێ هه‌رێمێ سه‌باره‌ت خونیشاندنانا ماموستایێن پارێزگه‌هادهوكێ به‌رسڤا فه‌رهاد ئه‌ترۆشی دده‌ت و رادگه‌هینیت: ئێكه‌مجاره‌ نه‌رازیبوون ل هه‌مبه‌ری حكومه‌تێ ل سلێمانیێ سه‌رهه‌ڵناده‌ت و ل دهوكێ كو سێ لسه‌ر چوارێ یا ده‌نگدانێ یێن حزبا حاكمن و دهێنه‌ سه‌رجادده‌یێ.
رێبوار كه‌ریم وه‌لی گوت ژی،” داخۆیانیێن فه‌رهاد ئه‌ترۆشی جهێ مه‌نده‌هوشیێ نه‌ و خونیشاندان و پشته‌ڤانیا حزبێن ئوپوزسیونێ ژ خونیشانده‌ران وه‌ك تاوانه‌كێ وێنه‌كرن، چێدبیت یاسایا خونیشاندان و خرڤه‌بوونێن جه‌ماوه‌ری نه‌خاندبیتن كو یا ل په‌ڕله‌مانێ كوردستانێ ده‌رچووی ب تایبه‌تی ژی برگه‌یا گرێدایی ب موله‌تدانێ”.

نڤیسه‌رێ نێزیكی نێچیرڤان بارزانی دادیاركرن،” سه‌یر یا دوێ چه‌ندێ دا كو چجاران پارتی ب وێ هه‌می نفوس و رابردوویێ خۆ ل سلێمانیێ نه‌شیایه‌ ببیته‌ خودان به‌ره‌یه‌كێ نه‌رازی ل وێ ده‌ڤه‌رێ، به‌لێ ئێكه‌تی دشێت ل بایدنان وێ چه‌ندێ بكه‌ت، ئانكو ئه‌و كه‌لهه‌ یا مه‌حكوكری نینه‌. هه‌ر وه‌كی چاوا هه‌می سورانی ئێكه‌تی نینن، رامانا وێ ئه‌وه‌ هه‌می بادینی ژی پارتی نینن”.

ئه‌ڤه‌ ژی ده‌قێ وێ یه‌:
خۆپێشاندانی مامۆستایان بە پشتیوانیی ئۆپۆزیسیۆن و بەتایبەتیش یەكگرتووی ئیسلامی لە دهۆك و هەندێك ناوچەی دیكە بادینان، میلادە؛ ئەوە یەكەمجارە لە كوردستاندا، ناڕەزایەتی بەرامبەر حكومەت لە سلێمانییەوە سەر هەڵنادات و لە دهۆك كە سێ لەسەر چواری دەنگدەرانی هی حزبی حاكمن دێنە سەر جادە.

لێدوانەكانی پارێزگاری دهۆك جێگەی سەرسوڕمان بوون؛ خۆپێشاندان و پشتگیریكردنی حزبەكانی ئۆپۆزیسیۆنی لە خۆپێشاندەران وەكو تاوانێك وێنا كرد! پێدەچوو یاسای خۆپێشاندان و گردبوونەوەی جەماوەریی نەخوێندبێتەوە كە لە پەرلەمانی كوردستان دەرچووە و بەتایبەتیش ئەو بڕگەیەی كە پەیوەستە بە مۆڵەتدان. ئینجا ئەگەر كوردستان لە باری نائاساییدا بووایە، هەموو تەبریرەكان قەبوڵ بوون، بەڵام مادام پەرلەمان كار دەكات و كۆدەبێتەوە كەواتا هەموو شتێك ئاساییە!َ

ئەگەر جاران سلێمانی پاژنەی ئاشیلی یەكێتی بووبێت، ئەمجارە دهۆكیش پاژنەی ئاشیلی پارتییە، بە تایبەتیش كە پارتی دوای لافاوەكەی ئەمساڵ هەڵوێستی خەڵكی زاخۆشی دیت كە ئامادە نەبوون تەنانەت هاوكاریی مرۆییش وەرگرن! گووتیان سەدەقەمان ناوێ…

سەیر لەوەدایە كە قەت پارتی بەو هەموو نفوز و رابردووەی لە سلێمانی نەیتوانیوە ببێتە خاوەنی بەرەیەكی ناڕازی لەو دەڤەرە، كەچی یەكێتی دەتوانێ لە بادینان ئەوە بكات، كەواتا قەڵاكە مەحكەم نییە. وەك چۆن هەموو سۆرانییەك یەكێتی نییە، مانای وایە هەموو بادینییەكیش پارتی نییە.

بە دەست خۆت نییە نوكتەی كابرای ئەمریكی و رووست بیر دەكەوێتەوە؛ ئەمریكی: ئێمە ئەوەندە ئازادین لەبەردەم كۆشكی سپی قسە بە سەرۆكی خۆمان دەڵێین، رووس: ئێمەش ئەوەندە ئازادین لەبەردەمی كرێملن جنێو بەسەرۆكی ئەمریكا دەدەین! حەوت مانگە پشتیوانی لە خۆپێشاندانەكانی بەغدا دەكەین و ئیدانەی هێزە ئەمنییەكان دەكەین. فارس جوانیان گووتووە:”مریشكی دراوسێ قازە!”

رێبوار كەریم وەلی

پتر به‌رچاڤ بكه‌
ڤێژی ب بینه‌
Close
Back to top button
Close