هەڵوێستەیەکی یاسایی لەبەرانبەرە بەڵێنامەكانی ئاسایش و سكاڵای داواكاری گشتی

هەڵوێستەیەکی یاسایی لەبەرانبەرە بەڵێنامەكانی ئاسایش و سكاڵای داواكاری گشتی
لەتیف حارس
هەروەكو بۆهەمولایەك ئاشكرایە بارودۆخی ژیانی خەڵك و ئابوری وڵات و بەڕێوەبردنی داوو دەزگا گشتیەکانی هەرێم لەوپەڕی خراپی و بێسەروبەری دایە، بەرەنجامی خراپ بەكارهێنانی دەستەڵات و قۆرغكاری ودەستبەسەراگرتنی هەرچی سامانی ژێرزەوی و سەرزەوی و هێزی سەربازی و میدیایە لەلایەن دووبنەماڵەو چەند هاوبەش و دەست و پەیوەندیانەوە. كەئەمەش كاردانەوەو ناڕەزایەتی لەڕابردوو لەئێستاشدا لێكەوتۆتەوەو بەشێوەیەك هەر لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردو هەزاران خەڵك لەچین و توێژەكانی كۆمەڵگاكەمان ڕژاونەتە نێو شەقامەكانو داوای مافەكانی خۆیان و گۆڕانكاری ڕیشەیی دەكەن. لەبەرامبەردا دەستەڵات لەڕێی بەكارهێنانی هێزی چەكداری و سەربازی و ئەمنی و هێزە جیاوازەكانی تر ،كەوتۆتە بەرتەقەكردن ئازاردان و گرتن و ڕاونانی خۆپیشاندەران. لەئەنجامیشداگرژی و ئاڵۆزی لێكەوتۆتەوەو لەهەندێك شوێنی وەکو هەڵەبجەوکەلار چەند ئۆفیسێكی حوكمی سوتێنران.
وە لەلایەن هیزە ئەمنیەکانەوە چەندان گەنج و خۆپیشاندەر دەستگیر كراون وبراون بۆ زیندانەکانیان و بەڵێن نامەیان پێ پڕكراوەتەوە كەبەژداری لەخۆپیساندانەکان نەکەن . شایەنی باسە چەندان گەنجی خۆپیشاندەر لەڕانیە و چەمچەماڵەوە بەدەستگیرکراوی ڕەوانەی سلیمانی کراون هەروەک بڵێی پۆلیس ودادگا نەبێت لەوێ. وە لەزاخۆو بادینان سەدان خۆپیساندەرو چالاکانی مەدەنی و ڕۆژنامەنوس دەستگیر كراون و تا ئێستا ئازاد نەکراون و هەندیکیان لەبەر خراپی مامەلەی هێزە ئەمنیەکان مانیان لەخواردن گرتوە.
ئەمانە هەمووی بەبەرچاوی دەزگای داواكاری گشتی هەرێمەوە رویانداوە لەجیاتی ئەوەی بەرلەهەمووشتێک سكاڵای یاسایی دژی بەرپرسانی حکومی و ئەمنی بجوڵینیت دژی ئەو پیشیلکاریانەیان هەروەکو فریاد رەسێکی حکومەت و پاراستنی مولک وماڵی گشتی سکاڵا دژی خۆپیشاندەرانێک دەجوڵێنێت کە بەگیرفانی هەزارانیان بەشی خەرجی ڕۆژێکی کوڕە بەرپرسێکی گەندەڵیان.لەکاتێکدا بەسوتاندن و تێكدانی موڵك و ماڵی گشتی و ئاژاوە گێڕی تۆمەتباری کردون.
ئەمە لەكاتێكدایە كەحوكمڕانی ٣٠ی ساڵی حوكمەتی هەرێمی دووبنەماڵە پڕیەتی لەتاوان و خیانەتی نشتیمانی ،پێشێلكاری مافەكانی مرۆڤ ، دزین و تاڵانكردنی ودەست بەسەراگرتنی موڵک و سەروەت و سامانی ژێرزەوی و سەرزەوی، وەچەندان كەیسی كوشتنی ڕۆژنامە نوسان و چالاكانی مەدەنی و گەندەڵی یەکلایی نەکراوە و هتد لەخزمەتی گروپێكی مافیا ئاسای خاوەن هێزی چەكدارو میدیای درۆزن .
كەچی داواكاری گشتی هەرێم بەهیچ شێوەیەك خاوەن هەڵوێستی یاسایی جدی نەبونەوەو نەبوەتە هۆی ڕاگرتن و دژایەتی كردنی یاسایانەی ئەم تاوان و پێشێلكاریانە كەئەمەش پیشاندەدات كەڕۆڵ و ناوەكەی لەقازانجی دەسەڵات و زەرەری خەڵك شكاوەتەوە.
بەسەرنجدانیکی خێرای ماف و یاساییانە دەردەکەوێت کە:
لەجاڕنامەی گەردونی مافەكانی مرۆڤ (مافی ژیان و ئازادی و هەلی كارو ئازادی ڕادەربڕین. و ناڕەزایەتی) بەمافی هەرە لەپێشینە داناون . وە دەستوری ئیستای عێراق لەمادەكانی (١٩،٣٧،٣٥) دەڵێ دادگا سەربەخۆیەو هیچ دەستەڵاتێكی بەسەرەوە نیە جگە لەیاسا، و هەموكەس مافی ئەوەی هەیە بەدادپەروەرانە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت لەكاتی گرتنەبەری ڕێكارەكانی دادگایی و كارگێڕیدا، گلدانەوە قەدەغەیە. ئازادی و ڕێزی مرۆڤ پارێزراوە . هەموجۆرەكانی سزادانی دەرونی و جەستەیی مامەڵەی نامرۆڤانە قەدەغەیە هەردانپێدانانێك بەزۆر یان هەڕەشە یان سزادان هیچ بایەخێكی یاسایی نیە .
یاسای داواكاری گشتی (١٥٩) ساڵی (١٩٧٩) ی هەمواركراوە(م)
١-دەڵێت یاسای داواكاری گشتی ئاماجی هێنانەدی پاراستن و دیموكراتی و بەرژەوەندی باڵای گەل و پاراستنی ماڵی گشتیە
.وەیاسای ژ.١١ /٢٠١٠و خۆپیشاندان م/٦/نابێت لەبەر هەرهۆیەك بێت كەس ناچار بكرێت بەژداری لەخۆپیشاندان بكات یان نەكات.م پێنجەم/دوەم دەبێت دەزگاكانی پۆلیس خۆپیشاندەران بپارێزن.لەوەوە بۆمان دەرەكەوێت كەپڕكردنەوەی باڵێننامە بەخۆپیشاندەران و كەس و كاریان لەناو دەزگاكانی ئاسایش و بۆبەژداری نەكردن لەخۆپیشاندان بەتەواوی پێچەوانەی بنەماكانی مافی مرۆڤ و یاسا كارپێكراواكان و دەستوری عێراقیە وەهەڵوێستی داواكاری گشتی هەرێم لەجوڵاندنی سكاڵا دژی خۆپیشاندەران ئەوكاتە یاسایی و نونێنەرایەتی گەلی پێوە دیاربو كەبەهەمان شێوە لەبەرامبەر پێشێلكاران لەتاوانەكانی ژێرباڵی دەستەڵاتی ئەم هەرێمە هاتپا دەنگ و سكاڵای یاسایی بەشێوەیەكی جدی تادواقۆناغەكانی لێكۆڵینەوەو دادگایی كردنیان جوڵاندبا ،ئەگەرچی دانانی یاسا و سەرچاوەو سەروریەکەی لەگەلەوەیەو دەبێت بۆ بەرژەوەندی گەل بێت و ببێتە مایەی پاراستنی ماف وئازادیەکان و هینانەدی دادپەرەوەری بەڵام ئەوەی تاوەکو ئێستا لەو هەرێمەی ئێمە بینراوە یاسا ئامرازێکی پێشیلکاری و هەم خۆی پێشێلکراو بوە بەدەستی دەسەڵات بۆ دژی زۆرینەی گەل.نەوەك هەرجارێك كۆمەڵێك لەخەڵكی دڵسۆزو بەئەمەكی ئەم وڵاتە ناڕەزایی دەربڕێ و خۆپیشاندانی كرد بەمەترسی شێواندنی گیرەکەیان لەقەڵەم بدەن چونكە خودی گێرەكە لەسەر خوێن و سامانی مادی و مرۆیی خەڵكی ئەم وڵاتە دەگێڕدرێت و شێواندنی واتا بەئاگا هاتنەوەی گەلە دژی بەرژەوەندی ستەمكاران.
ئەگەرچی دانانی یاسا و سەرچاوەو سەروریەکەی لەگەلەوەیەو دەبێت بۆ بەرژەوەندی گەل بێت و ببێتە مایەی پاراستنی ماف وئازادیەکان و هینانەدی دادپەرەوەری، بەڵام ئەوەی تاوەکو ئێستا لەو هەرێمەی ئێمە بینراوە یاسا ئامرازێکی پێشیلکاری و هەم خودی خۆی پێشێلکراو بوە بەدەستی دەسەڵات بۆ دژی زۆرینەی گەل.