نێرین

ڕێویەکێ گەریدە لە شێرێکی خەوتوو باشترە

ئەردۆگان لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دەستی لە هەموو ڕوداوەکان وەر دەدات ، وایلێهاتوە ئەگەر بلێن شەڕە لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست ! ئەبێ بلێین تورکیاو کێن ؟ تورکیا بە دەستوەردانی لەسوریا قازانجیکردوە ئێستا چەند ناوچەیەکی داگیر کردون وەک هاوشێوەی ئەسکەندەرۆنەو هاتای ، ئەردۆگان دەستی خستە لیبیا هەتا ببێتە شەریک لە دەستکەوتە غازەکانی دەریای ناوەڕاست ، ئەردۆگان لە هەرێمی کوردستان نزیکەی ٣٥ بنکەی سەربازی و ئەمنی هەیە بەشێکی زۆریشی ناوچەکەی داگیر کردوە ، وەک ( مطرقة مرفوعة ) چەکوشی بەرزەوەکراو بۆ هەر ئەگەرێک بەتایبەتی لە کاتی گەڕانەوەی ویلایەتی موسل . ئەردۆگان لە شەڕی نێوان ئەرمینیاو ئازەرباجان سەرکەوت ، ئەم هەموو سەرکەوتنانە تورکیا لێی سودمەندبوە چونکە وەک هێزێکی کاریگەر لەناوچەکە دەرکەوتوە . ئەو دەولەتانەی دوێنێ نەیاری تورکیا بوون ئەمڕۆ سازشی بۆ ئەکەن. مەلیک سەلمانی سعودی تەلەفۆن بۆ ئەردۆگان ئەکات ///// مەلیک سەلمان بۆ کۆنگرەی G20 بانگێشتی ئەردۆگانیکردوە ، مەبەستی عەرەبی سعودیە بۆ نزیکبونەوەیەتی لەتورکیا ، ئەم نزیکبونەوەیەش دوای ئەوەدێت ، کە سعودیە بایکۆتی کەل و پەلی کالای تورکیکردوەو سەردانی گەشتوگوزاری هاوولاتیانی بۆ تورکیا قەدەغەکردبوو ، بەلام دوای ئەم سەرکەوتنانەی تورکیا لەناوچەکەو هەبونی ٣٥ هەزار سەربازی تورکی لە قەتەڕو ولاتانی دەورو بەری سعودیەو ، هەبونی کارتی کوشتنی خاشقچی لەدەست تورکیاو هەبونی تورکیا لە دەریای ناوەڕاست و نزیکی تورکیا لە ئێران و بەتایبەتی چاوەڕێ ئەکرێت دوای تڕامپ نزیکبونەوەی ئێران و ئەمریکا دروست ببێت ، زیادبونی بزوتنەوەی ئیخوان لەناوچەکە وەهەروەها چاوەڕوان دەکرێت جۆبایدن گرنگی زۆر بە ئیخوان موسلمین بدات ، لە هەموشی گرنگتر پێش چوار ڕۆژ یاســــین ئـــەقتـــایـــی ڕاوێژکاری ئەردۆگان و کەسی هەرە نزیکی ئەردۆگان ، لە ڕۆژنامەی شەفەق نیوز وتارێکی بلاوکردۆتەوە بە ناونیشانی تورکیا چۆن خەلکی لیبیاو ئازەرباجانتان ڕزگارکرد فریای خەلکی یەمەنیش بکەون . ئەم وتارە پەیامێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سعودیە و ئیمارات کەوا تورکیا ئەتوانێ پشتگیری لە یەمەن بکات لەبەرامبەر ئێوەی ڕاست بکاتەوە ، بەمەش هاوسەنگی هێزەکان لەڕوی سەربازی و ئابوری لە ناوچەکە ئەگۆڕێت . ئەم هۆکارانە وایکردوە کە سعودیە بیەوێ دۆستبێت لەگەل تورکیا نەوەک دوژمن . بەلام تورکیا ئەوکات دەست لە کارتی یەمەن و خاشقچی هەل ئەگرێت ئەبێ سعودیەو ئیمارات نەبنە ڕێگر لە هەندێک دەستکەوتی تورکیا لە سوریاو وەهەروەها هەرکاتێکیش تورکیا داوای گەڕانەوەی ویلایەتی موسلیکرد ئەوان نەبنە ڕێگر بەتایبەتی لەبەردەم ئەو ناوچانەی کەعەرەبی سونە ئەگرێتەوە لە موسل و دەورو بەری و کەرکوکیش .

sent Hier, à 12:26

مشیر سورچی

پتر به‌رچاڤ بكه‌
Back to top button
Close