
مشیر سورچی
رۆژهەلاتی ناوەڕاست لە ڕێگای حەریری وشکانی ( ڕێ قەتارێ ) بۆ ڕێگای حەریری ئاسنی //// ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا تەنها لەبەر S400 نیە سزای تورکیا ئەدات ، تورکیا بە کردنەوەی هێلی شەمەندەفەڕ لە چین بۆ تورکیا لەوێش بۆ ئەوروپا کە بە ڕێگای حەریری ئاسن ناو ئەبرێت ، بەڕەی لەژێر پێی ئەمریکا دەرهێنا ، ئەمریکا بەوە کۆنتڕۆلی بازاڕەکانی جیهانیکردبوو کە مەمەڕە دەریایەکان و گەروو نۆکەندەکانی لەژێر دەسەلاتی خۆی و هاوپەیمانەکانیدانە ، بەلام ئێستا بە کردنەوەی هێلی شەمەندەفەڕ لە نێوان چین و ولاتانی ئەوروپا لە ڕێگای تورکیا ، گرنگی ڕێگای دەریایی نامێنێ ، ئەم هێلە ئاسنینە کە چەند ڕۆژ پێش ئێستا کەوتە کار بە دوو کێشوەرو دوو دەریاو پێنج دەولەت تێ ئەپەڕێت ، دە شەمەندەفەر وەک سەرەتا کەوتونەتەکار درێژیەکەی تا ئێستا ٨٦٩٣ کیلۆمەترە بە ١٢ ڕۆژ بارەکە ئەگەیەنێتە شوێنی مەبەست . کاتێک کەشتیەک لە چین و هند بەڕێ ئەکەوێت بۆ ئەوروپا کە بە زەریای هندی و دەریای عەرەبی و گەروی باب المەندەب و دەریای سورو نۆکەندی سوێس و دەریای ناوەراست و گەروی جەبەل تاریق و بۆ بەریتانیا ئەبێ بە زەریای ئەتلەسیش دابڕوات ئەمە بە مانگ تەواو نابێت بەلام ڕێگای شەمەندەفەر ١٢ ڕۆژی ئەوێ . ئەم کارەی ئەردۆگان گورزێکبوو لە ئابوری هەموو ئەو ولاتانەیدا کە سود مەندبون لە وەرگرتنی تڕانزێت لە گەروو نۆکەندەکانیان یاخود لە بەندەرو بەنداوەکانیان . لەوانەیە ئەم ڕێگای شەمەندەفەڕە بەدیلی لای ولاتان دروستنەبێت ، وەک پڕۆژەی لولەگازی( ساوث ستریم و تورک ستریم ) ، کە ئیسڕائیل پوچەلیکردەوە بە پڕۆژەی ( ئێست مێد ) لە جیاتی گازی سروشتی بە تورکیا دابڕوات بە ئیسڕائیل دا ئەڕوات ، بەلام بۆ ڕێگای شەمەندەفەڕەکە بەدیلی نیە چونکە هەر ڕێگایەکی شەمەندەفەری ئاسیاو ئەوروپا یان ئەفریقیا بەیەکەوە ببەستێتەوە ئەبێ بە ئێراندا بڕوات یاخود بە تورکیا . تورکیا چۆن لە داگیرکاری و پەلاماری سەربازی تاکتیکی خۆی هەیە لەیەک کاتدا دەست ئەخاتە لیبیا و سوریاو قەتەڕو ئازەباجان ، ئەگەر لە یەکێکیشیان سەربکەوێ ئەتوانێ شکستەکانی تری پێ پەردەپۆش بکات ، لە ئابوریش هەمان بەرنامەی هەیە ئەگەر لە ڕاکێشانی لولە گاز سەرکەوتو نەبوو هێلی شەمەندەفەر ڕائەکێشێ ، ئەگەر لە بۆرسەو بانک شکەستی هێنا سەرمایەگوزاری قەتەر ڕائەکێشێ بۆ ولاتی خۆی . ئەم هەنگاوانەی تورکیا وایکردوە ئەمریکا بەپلەی یەک وەهەروەها ولاتانی ئەوروپای هاوپەیمانی ئەمریکا نیگەرانی تورکیابن سزای ئابوری بخەنەسەر ، ڕەوشەکە لە ململانێدایە لەوانەیە خۆڕاگری تورکیا سنوری هەبێت ، چونکە ئەبێ ئەوەش بزانیین بازرگانی ئەوروپا بە سەدان ملیارد دۆلارە لەگەل تورکیا ، وە ئەگەر تورکیا ناتۆی تورکیشی دروستکردبێت لەگەل شەش ولاتی ناوچەکە بەلام ئەمریکاش هەیمەنەتی لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست لاواز نیە ، تاکە مەترسی لەپێش ئەمریکا ولاتی چینە ، ئەگەرنا تورکیا جێگای مەترسی نیە چونکە تورکیا کێشەی کوردو کێشەی گولەنیەکان گەورەترین ئاستەنگن بۆ تورکیا .