ئاشتی لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست ناهێتەدی ئەگەر گۆڕانکاری لە سنورەکان نەکرێن /////

م. مشیر سورچی
داڕێژەری سنوری ولاتان خەلکی ئەم ولاتانە نەبونەو بەخۆشی خەلکی ناوچەکە نەبوە ، بەلکوو دیاریکردنی سنوری ولاتان ، وەک بەشکردنی گۆشتی ئەو نێچیرەبوە کە چەند ڕاوچیەک نێچیرێک بکوژن دوایی گۆشتەکەی لە نێوان خۆیاندا دابەش بکەن ، پەیمانی سایکس بیکۆ یەکێکە لەم نمونانە ، لەدوای جەنگی جیهانی یەکەم زۆر جار بەدەم قاوەخواردنەوەیەک لە نێوان وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی فەرەنساو بەریتانیا ، بەشێک لە شارو شارۆچکەکانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بەیەکتریان بەخشیوە . ئەو پارچە پارچەکردنی ولاتان لە لایەن ئیمپریالیزمی ئەوکات لەسەر بنچینەی نەتەوایەتی و جوگرافی نەبوە بەلکوو میزاجی بوە ، بەشێک لەنەتەوەکان خراونەتە ژێر دەستی نەتەوەی تر ، ئەمەش هۆکاری ئەوەبوە کە شەڕو ئاژاوە لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست درێژەی هەبێت و هەتا ئەمڕۆکەش نەبڕاوەتەوە ، ئەوە لەبیر نەکەین هیچ شتێک موستەحیل نیە ، بەچاوی خۆمان بینیمان له یهكێتیی سۆڤیهت سالی 1991 چی ڕوویدا، كه گرووپه نهتهوهیی و ئیتنییه جیاوازهكان بهرهو سهربهخۆبوون ههنگاویان نا و له ههناوی سۆڤیهتهوه دهیان دهوڵهتی تر دروستبوون. لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستیش ئەگەرچی بەهاری عەرەبی وەک زەنگێک بوو بەلام تەنها ناوەکەبوو بەلکوو نەیتوانی ئەم ولاتانە بکاتە بەهار ، ئێستاش ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بەرەو دابەشبون ئەڕوات چونکە شۆرشی ئەلیکتڕۆنی جیاوازە لەگەل شۆرشی پیشەسازی ، ئەو دەولەتانەی ئێستا بەم سنورەو بەو شێوەیە لە بەرژەوەندی ولاتانی خاوەن شۆرشی پیشەسازی بون ، چونکە سەردەمی شۆرشی پیشەسازی پێویستی بە کەرەسەی خاوبوو ، بەلام لەڕۆژگاری ئەمڕۆی شۆرشی ئەلکتڕۆنی ئەوە پێویست نیە ، جیهان بەگشتی وە ولاتانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بەتایبەتی بەرەو داتەپینی ئابوری ئەچن قاتی و قڕی و برسیەتی ڕوئەدات زۆرێک لەولاتانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست خۆیان بانگەشەی هەلوەشانەوەی خۆیان ڕائەگەیەنن بەبێ ئەوەی بەزەبری هێز پارچە پارچە بکرێن ، کەواتە داڕمانی ئابوری ولاتانی ناوچەکە سنوری نێوان نەتەوەکان و کەلتورو زمان جیاوازەکان جیا ئەکاتەوەو سنوری تازەو ولاتی تازە دروست ئەبن ، ئەبێ ئەوەش بزانیین بەرقەرار بونی ئاشتی لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست پەیوەستە بە دابەشبونی زۆرێک لە ولاتان بۆ چەند ولاتێکی بچوک