
ماموستا مشیر سورچی

سەردانی پاپا فرەنسیس بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان ، بە قسەی پاپا سەردانەکەی لەچوار چێوەی هەستی مرۆڤایەتی بوە هەروەک پاپا باسیکرد نامیلکەکەی نادیە موراد سەبارەت بە جینۆسایدی یەزیدیەکان کارەساتێکی سەرنج ڕاکێش بوە بۆ پاپا ، وە هەروەها حەجی ئیبراهیمیش هۆکارێکی تربوە . بەلام بەبۆچونی من هەر ئەمانە نەبونە بەلکوو هۆکاری سیاسیشی لەپشت سەردانەکەیدا بوە بەتایبەتی بینینی ایە اللە علی سیستانی و کۆبونەوەی ٤٥ دەقیقە بەشێوەی داخراو شک و گومانی زۆر دروست ئەکات ، شتێکی شاراوە نیە جیاوازیەکی زۆر هەیە لە نێوان حەوزی قوم کە ویلایەتی الفیقە بەرێوەی ئەبات لەگەل حەوزی نەجەف کە دین و دەولەت لەیەکتر جیا ئەکاتەوە ، بۆیە ئەوەی کە پەسەندبێت لەلایەن پەیڕەوانی ئاینی مەسیحی بیرو بۆچونەکانی حەوزی نەجەفە ، چونکە کۆماری ئیسلامی ئێران کە حەوزی قوم بەڕێوەی ئەبات بوەتە سەر ئێشە بۆ هەموو جیهان و بوەتە هێلانەی پیتاندنی ڕێکخراوە تیرۆرستەکانی جیهان ، پاپا خۆشحالبوە بە بینینی سیستانی پێ ئەچێت بەلێنی پشتگیریان بە سیستانیدابێت . سەردانی پاپا بۆ هەرێمی کوردستان دیارە لە نەخشەی سەردانەکەیدابوە بۆ عیراق ، ئەبێ ئەوەش لەبیر نەکەین لە شەڕی داعش لە عیراق هەرێمی کوردستان باوەشی گەرمی بۆ مەسیحیەکانی موسل و دەورو بەری کردبوەوە بۆیە ئەوەی ئەهێنا پاپای ڤاتیکان لە نزیکەوە سوپاسیان بکات