رۆژه‌ڤكوردستانی

((((( جەژنی نەورۆز )))))

ماموستا مشیر سورچی

جەژنی نەورۆز لە گوندی تەنگی سەری کوردستان - SAHAR KURDISH (Sorani)

جەژنی نەورۆز نەریتێکی ئاینی زەردەشتیە ، ئەم بۆنەیە هەموو سالێک کراوەتەوە بەردەوامی هەبوە لەسەردەمی فتوحاتی ئیسلامیش جەژنی نەورۆز کراوە ، لەسەردەمی ئەمەویەکان دیاریان داوەتە فارسەکان بەبۆنەی جەژنی نەورۆز حجاج بن ثقفي خۆی دیاری دابەشکردوە بەسەر ئەو خەلکانەی یادی جەژنی نەورۆزیانکردۆتەوە . جەژنی نەورۆز لەلایەن هەندێک لەنەتەوەکان بەجیا باسی لێوە ئەکەن ، بەلام بەهێزترینیان مانای سەرەتای وەرزی بەهار ئەگەیەنێ ، کە سەرماو سۆل کۆتایی دێت درەخت و ڕوەک لەنوێ ئەبوژێنەوە ئاوو هەوا خۆش ئەبێت . ئەو ولات و نەتەوانەی یادی نەورۆز ئەکەنەوە فارسەکان لە ئێران و ولاتی ئەفغانستان و کوردەکان لە هەر کوێیەکی دونیابن ئازەرباجان و قیرغستان و ئەم ولاتانەی کە کەوتونەتە سەر ڕێگای بازرگانی حەریر . ئەوەی جێگای تێڕمانیین و سەر سوڕمانە سەبارەت بە ئێمەی کوردو نەورۆز ، ئەویش ئەوەیە لە سەدەی بیستەم هەرچی بەرخودان و سەرهەلدان و ڕاپەڕین و خۆپیشاندانانی کورد هەبوە لە ڕۆژی نەورۆزەوە ئابدێیت بۆتەوەو جۆش و خڕۆشی بەخۆوە بینیوە ، بە سەدان کەس شوێن بزر کراون کوژراون لەسێدارە دراون تەنها لەبەر ئەوەی لە ڕۆژی نەورۆز حەماسەت گرتویەتی و خۆی بۆ نەگیراوە ڕوبەڕوی دوژمن بۆتەوە ، بەهەزاران کورد ئازارو ئەشکەنجە دراون ئەگەر لەبەر هۆکاری ئاگرکردنەوەی نەورۆز بێت یاخود لە ڕۆژی نەورۆز جۆش و خڕۆشێکی بەخۆوە داوە بە دەربڕینی ناڕەزایی دژی داگیر کەرو دوژمنانی کورد ، هەزاران جار شانۆی کاوەی ئاسنگەرو زوحاک پەخشکراوە لە لایەن هونەرمەندان و ڕۆشنبیران و ناوەندەکانی خوێندن ، شانۆکان باسیان لەوەکردوە کاوە کوردبوەو زوحاک زۆرداربوە زولمی لەکورد کردوە کاوەی ئاسنگەر بەخۆی و چەکوشی دەستی زوحاکی کوشتوەو ئاگری سەرکەوتنی هەلکردوە ، بەسەدان هەزار کورد ناویان ناوە کاوە لەبەر ئەوەی مێژونوسان و ڕۆشنبیرانی کورد گوتویانە کاوە کوردبوە زوحاکی لەناوبردوە ، بەلام ئەوەی زۆر سەیرو سەمەرەو مایەی شەرمەزاریە بۆ یەک سەدەی مێژوی ئێمەی کورد بەتایبەتی ڕۆشنبیرانمان ، ئەویش ئەوەیە چەند سالێکە دەرکەوتوە کاوەی ئاسنگەر کورد نەبوە بەلکوو زوحاک کوردبوە ، ئایا ئەبێ ئەوە چەندی بەچەند بێت بۆ ئێمە مێژوی خۆمان نەزانیین ؟ بەبۆچونی من نەورۆزمان وەکوو ئەفغان و تاجیک و کازاخ و ئۆزباک و قرغزو فارسەکان بکردایەتەوە باشتر بوو نەوەک خۆمان مێژوی خۆمان چەواشە بکەین .

پتر به‌رچاڤ بكه‌
ڤێژی ب بینه‌
Close
Back to top button
Close