كوردستانینێرین

یەکێتی و ململانێی بالبالێنی دور لە ئایدیا

کرمانج هاریکی

Kan vara en bild av 1 person

بەشێ چارێ

. لە بەشەکانی پێشو دا باسی چونیەتی کریزەی ئایدیا و نەبونی ئەیدیولوجیەتمان کرد. چون ئەم کریزەیە یان بلێین قەیرانە کریزەی گەورەی چارەنوس ساز دەخولقینێ. ئەگەر بێت و حیزبێکی روژهەلاتی ناوەراستی حسێب بو کراوی وەکو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەک نمونە بیهێنینەوە. باس لە پێداویستی و ئەرک و واجیباتەکان بە کراوەی بیکەین. دەبینین کە لەسەردەمێكی جەنجال و ناهەموار پر لە مەترسی کە گەلی کوردی تیابو ( ی ڻ ك) وەك پێویستیێکی ئەو سەردەمە لە هزر و بوچونی خەلکێکی نیشتیمانپەروەر کە تازە لە ژێر ئەشکەنجەی نسکوی جولانەوەیێك دا دەنالاند پەیدا بو. ئەو سەردەمە کەسایەتی سیاسی کوردهێشت زور گەنج بو لە ئەزمونی دروستکردنی حیزب و هێزی سیاسی بەپێی پرێنسپە ستاندارە جیهانیە شورەشگیرەکان. ئەو تێروانینە زیاتر لەسەر بناغەی تولەسەندنەوە و سوزەکی بینا ببو. دیار بو هێشت گەلە ستەملێکراوەکەمان نەببو خاوەن ئەلیتەیێکی رێژەیی کاریگەری خاوەن هەستی نەتەوەیی لە سەر پرێنسیپی زانستی وەك پێویست لە سەر بناغەی هەستی نەتەوەیی پێ نەگەیشتبو. بەهوی نەبونی دەسهەلاتێکی نیشتیمانی خومالی کوردی و نەبونی بازارێکی نیشتیمانی کوردستانی کە ئەگەر بون بو دروست نەبونی برجوازی نیشتیمانی کە بتوانێ شورەشێکی نەتەوەیی پتەو بەرپا بکات. ئەو سەردەمە دونیاش دو جەمسەری ناهەماهەنگ و لە ململانێیکێ گەرم و گور دابون. باری قورسی ئەرکە نیشتیمانیەکان کەوتبونە سەر شانی ئەلیتەیێك کە بێگومان لە روی فیکرو عەقلی نیشتیمانپەروەریەوە وەكو پێویست پێنەگەیشتبون. لە سوگنەی ئەو ململانێیە جیهانیەدا بە ناو شەرێك کە بەشەری سارد ناو دەبرا. سەرانێکی کەم ئەزمونی ئەیدیولوجی کەوتە ژێر باری قورسی هەلگیرساندنی شورەشێکی سوزەکی. کە ئەو سەردەمە روژهەلاتی ناوەراست بەگشتی داخبای هەژمونی عاتفی سوڤیەتی بون. هەژمونی هەوای سوڤیەت لە روژهەلاتی ناوەراستی نزیك زور کاریگەر بو. حیزبی مارکسی و چەپرەو ببو بە مودێل بویە ئەو ئەلیتە رەوشەنبیری تا رادەیەك سکولار بە پێویستیان زانی ببن بە خاوەنی ئاراستەیێکی سیاسی چەپرەو و مودرێرنی مارکسی. هەر چەند لە روی چینایەتی زوربەی ئەو سەرکردانە برجوازی مامناوەند و دەرەبەگ بون. لە سەر ئاستی حەزە کورتبینەکانیان خەلک لە دەوری حەزە نا دیراسەکراوەکانیان کو بکەنەوە. لە سەر حسابی نوخوازی سکولاری خەلکی کوردستان پێ جوش بدەن. دوروشمی جوان و بەراق و عاتفیانە بو بە پلانیان، بو چونیەتی جوشدانی جەماوەری خەلکی کوردستان. لە هەمان کات دا ئەو دەستەیە لەروی فیکری و دونیادیدەیی لەبەینی خویان زور نارێک و ناتەبا و ئاست جیاواز بون. هیچ یەك لەوان لەگەل ئەوی تر راسگو و سەراست نەبو. هەر یەکەو مەرەمێکی سیاسی بە شاراوەیی لە مێشکیدا چەکەرەی کردبو.لەلایێك ململانێی فیکری لەلایێکیتر رق و کینەی ناوچەگەری زور بە زەقی لە ناو رێزەکانی یەکێتی دا بەدیدەکرا. چون لە سەر بناغەی بە حیساب فرە هزری دامەزرا بەلام هەر رو سەروسیمای بالبالێن و ناوچەگەری لەناخدا سەری هەلدا. هەر هەر بالەو ئەو یەکێتیە بەرەو لایێکی فیکری خوی رادەکێشا. لەوپەری لیبرال و تا ئەوپەری چەپ و کونزەرڤاتیڤ جێیان لە قیادە کردنی ئەم گوروپەیەدا دەکردەوە. هەر هەموو ئەو جەمسەرە هەڤدژ و نا موتەجانسانە بە حیکمەتی سەرکردەی کاریزمایی رەوانشاد مام جەلال لەیەك کوکردبونەوە. بەرژەوەندی هاوبەش و مەترسی چارەنوسێکی هابەش و کاریزمای مام وایان لێ کردبو نەیان دەتوانی بێی یەکتر بژین. بویە یەکێتی بە تاکتیکێکی هەلخەلێتنەری دروشمی کوردستانی بون لە ژێر هێزی فیکری کومەلەی رەنجدەرانی کوردستان توانی ئەلیتەی سەردەمی هەشتاکانی سەدەی رابوردو بە خویەوە ببەستێت.کەسایەتیێك لە ناو شەرەکان دروست بون دەیانتوانی گوران لە کومەلگاکە بەرپا بکەن. ئەمەش بو هەرەش بو سەر دەستەی رابەرایەتی ی ن ك بویە هەر زو بە بیرکردنەوەیێکی هاوبەش کەوتنە لێدانی سەرانی کومەلەی رەنجدەرانی کوردستان و بێ نرخکردنی پرێنسپی فیکری کوملەو چەپرەوی دیدی ئەلیتە لە سنوری قەلەمرەویەکەیاندا . بەشی چوارەم

پتر به‌رچاڤ بكه‌
ڤێژی ب بینه‌
Close
Back to top button
Close