رۆژه‌ڤكوردستانی

حکومەتی زاڵم و نادادپەروەر ئایندەی ڕەشە.

Ingen fotobeskrivning tillgänglig.

جەبار ئەمین

لە وڵاتانی دیموکراسی حکومەت دەرماڵەی مانگانە و ژیانێکی پڕ شکۆ بۆ خوێندکارەکانی دابین دەکات. با نمونەیەکی وەڵاتێكی دیموکراسی بۆ دەسەڵاتدارانمان باس بکەین.لە وڵاتێكی سکەندەناڤی وەك سوید حکومەت مانگانە نزیکەی (١٢٠٠) هەزار و دوو سەد دۆلار دەداتە هەموو خوێندکارەکانی، بەشێکی وەك یارمەتی و دوو بەشی وەك قەرز تا کاتی دەرچوونیان لە زانکۆ و دامەزراندنیان. ئەگەر هات و خوێندکارەکان بیانەوێت لە وەڵاتێکی تر بخوێنن ئەوا حکومەت جگە لە دەرماڵەکەیان، کرێی ساڵانی خوێندنیان لە زانکۆی وڵاتەکەی تریشیان بۆ دەدات. ساڵ لە دوای ساڵ تاکوو خوێندنەکەیان تەواو دەکەن. ئەگەر خوێندکار منداڵی هەبوو ئەوا حکومەت دەرماڵەی زیاتر دەداتە خوێندکار. جگە لەوە حکومەت داشکاندنی کرێی خانو بۆ خوێندکارانی گەنج دەکات. خوێندکار داشکاندنی لە بلیتی پاس و قیتار و فرۆکە بۆ دەکرێت. زۆر لە ڕێستۆرانتەکان داشکاندن بۆ خوێندکاران دەکەن. زۆرێك لە سەرتاشەکان داشکاندن بۆ خوێندکاران دەکەن، کۆمپانیاکانی موبایل داشکاندنیان بۆ دەکەن، زۆرێك لە ناوەندەکانی وەرزش داشکاندنیان بۆ دەکەن، هەندێك لە فرۆشگاکانی پێڵاو و جل داشکاندنیان بۆ دەکەن. و هتد.هاوکاری گشت ئەم لایەنانە لە سۆنگەی بەرپرسیاریەتی و بە مەبەستی دابینکردنی ژیانێکی شکۆمەند و خۆشگوزەرانە بۆ خوێندکارەکانیان، چونکە خوێندکار ئایندەی وڵاتە.گەنجانی هەژاری نیشتیمانی ئیمەش چاویان لە سەد دۆلارێكە حکومەت مانگانە بیانداتێ بۆ ئەوەی بتوانن لە خوێندنی زانکۆ بەردەوام بن و بەکولەمەرگی نەژین و بتوانن سەر لە خێزانەکانیان بدەن. بەڵام لە جیاتی پێدانی دەرماڵە بە خوێندکاران و دابینکردنی ژیانێکی ئاسودە بۆیان، حکومەتی پارتی و یەکێتی و گۆڕان بەرشەقیان دەدات و هێزی ئەمنی داپلۆسێنەریان تێ بەردەدات. ئەمە لە کاتێکدا هاوڵاتیان بێخەبەرن لەوەی ملیاردەها دۆلاری نەوەتفرۆشتن و داهاتەکانی تر چییان لێ دەێت و دەچێتە گیرفانی کام حوکمڕانی گەندەڵ.هۆ خوێندکارە گەنجەکانی نیشتیمان! ئێوە ئایندەی ئێمەن، مایەی شانازیمانن، پرۆتەستی ئێوە دەربڕینی مافێكی ڕەوای خۆتانە. پشتیوانتانین.

پتر به‌رچاڤ بكه‌
ڤێژی ب بینه‌
Close
Back to top button

ئه‌ڤ مالپه‌ره‌ cookies بكارتینه‌ . ژ بو به‌رده‌وام بونا ب كارئینانا ڤى مالپه‌ری . پێویسته‌ تو بكارئینانا مه‌ بو cookies ب په‌ژرینی 

Close