رۆژه‌ڤكوردستانینێرین

ھاورێیان و ھەڤالان :کاتی موجاملە و قسەی خوش نیە

Kan vara en bild av en eller flera personer och personer som står

سامی هەیران ئورمانی

کاتی ئەوە نەماوە دوژمن لە ژێر سەرپوشێ بەناوی حیجاب بێتە ناو مالەکانمان و ئێمەش بە پیروزیەکانی ئایینی ھەلبخەلەتێینکاتی ئەوە نەماوە وەک کەروێشک سەر بکەینە ژێر بەفر و ھیچ نەبینین.ئەوەی ئەمرو رودەدات بە سوپاکردنی کومەلگیە لە خزمەت ھەندێک دەستی دەرەکی و بەناوی پیروزی ئیسلامتکایە با ھیندە ساویلکە نەبین جاری پێش بە دروشمەکانی نەتەوەیی ھەلخەلەتاین با ئەمجارە بە دروشمی دینی ھەلنەخەلەتێین.ھەرکەس ئازادە چی لەبەر دەکاتئەوەی ئێستا ھندێک بزاڤی ئایینی گوماناوی لە ھەرێمەکەی ئێمە بەرێوە دەبەن نە بەشێکە لە بانگەشەی ئایینی و نە رێنومایی ئەخلاق و ئاکاری تەنیا و تەنیا بەشێکە لە پلانەکانی وەھابیەت و ئاخوندیزم و ئەردوگانیزم فری بە کورد و کوردستانەوە نیە.ئەنجامە خراپەکانی :

١ – دەرخستی گەنجی کورد لە دوزی رەوای خوی کە رزگاری کوردستانە.

٢- بەرھەمھێنانی نەوەیێکی ئایینی توندرەو کە تەنانەت لە گەل دایک و باوکیشیان ناگونجێن.

٣- دەرگا کردنەوە بەرەی داعش و ئیخوان و ھێزە توندرەوەکانی تر.

٤- کردنی ھەرئم بە بەشێک لە ململانێی ئایینی و شەری تایفی.

٥- دەرکەوتن لە مافی مروڤ و سنوردارکردنی ئازادیەکانی تاک.

٦- دورکەوتن لە مللەتانی جیھان.

٧- ھەرەشە لە سەر پێکەوەژیان لە کوردستان کە ھزاران سالە کورد شانازی پێوە دەکات و کوردستان دوایین ناوچەیە ئەم ئایین و ئایینزاکان بە ئازادی تێدا دەژین. ٨- ھەرەشەیە لە سەر ئازادی بیروباوەر و ئایینی

پتر به‌رچاڤ بكه‌
ڤێژی ب بینه‌
Close
Back to top button
Close